بەڤیدیۆ.. 2019 دەستیپێکرد

- 12/31/2018 3:12:00 PM 13152 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

وڵاتانی باشوری زەریای هێمن، ماڵئاواییان لە ساڵی 2018 کرد، پێشوازیان لە ساڵی نوێ کرد.

ئامادەکاریەکان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی 2019 لە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان بەڕێوەدەچێت، بەگوێرەی هەواڵێکی "سکای نیوز" یەکەم وڵات کە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد وڵاتی ساموا بوو، کە دەکەوێتە نێوان دورگەی هاوای و نیوزلەندا لە باشوری زەریای هێمن، کە پێشتر سەر بە نیوزلەندا بووە و لە ساڵی 1962 سەربەخۆیی خۆی راگەیاندووە.

دواتر لە ئوستورالیا و چەند دورگەیەکی زەری هێمن و نیوزلەندا بەهەمانشێوە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرا و چەندین یاری ئاگرین و ئاهەنگی جۆراوجۆر سازکرا، چونکە هەڵکەوتەی جوگرافیان وایکردووە 10-12 کاتژمێر لە پێش وڵاتانی دیکەوەبن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP