خوشک و برایەکی دووانەی شەش ساڵان ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن

- 12/30/2018 4:43:00 PM 83928 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە تایلاند دایک و باوکێکی بوزی ئاهەنگی هاوسەرگیری بۆ دووانەکەیان دەگێڕن، چونکە پێیانوایە دوو ئاشقی رۆحین.

بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، لە تایلاند خوشک و برایەکی تەمەن شەش ساڵان بەناوی "گیتار و کیوی" لە ئاهەنگێکی گەورەدا بە ئامادەبوونی خزمان و دۆستانیان ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن.

هۆکاری هاوسەرگیری ئەم دوو منداڵە دەگەڕێتەوە بۆ بیربۆچوونی دایک و باوکیان کە بوزین و پێیانوایە، لە ژیانی رابردوویاندا دوو ئاشقی رۆحی بوون.

ئاهەنگەکە لەسەر دابونەریتی بوزییەکان بەڕێوەچوو، لە شەقامەکان سەمادەکرا و میوزیکیان دەژەند.

گیتار و کیوی لە مانگی سێپتێمبەری ساڵی 2012 لە دایکبوون، ئەم بیروباوەڕەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاینی بوزی، کە تێڕوانینیان بۆ دووانەی کچ و کوڕ بەوجۆرەیە، کە لە ژیانی پێشتریاندا پەیوەندی خۆشەویستی و رۆحیان هەبووە، پێویستە کاتێک لەدایکدەبنەوە ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن، ئەگەر زوو ئاهەنگ نەگێڕن بەختیان خراپ دەبێت.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP