سوپای سووریا لە دووری 20 کلیمەتر لە مەنبج جێگیربوون

- 12/30/2018 9:55:00 AM 5330 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری فەرماندەی گشتی سوپای هێزی شۆڕشگێرانی سوریا رایگەیاند، هێزەکانی سوپای سووریا لە دووری 20 کیلۆمەتر لە مەنبج جێگیربوون و ئەرکی پاراستنی ئەو ناوچانە دەگرنەئەستۆ.

ئەحمەد سوڵتان ئەبوعەراج، جێگری فەرماندەی گشتی سوپای هێزی شۆڕشگێرانی سوریا رایگەیاندووە، هێزی سوریا نەچوونەتە ناو شاری مەنبج، بەڵکو لە شارۆچکەی ئەلعالیمەی کە نزیکەی 20 کیلۆمەتر دوورە لە شارەکەوە جێگیربوون.

ئەبوعەراج بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی، "ئەو کەسانەی کە پێشتر مەنبجیان بەڕێوەدەبرد نە گۆڕاون و ئەنجومەنی لەشکری مەنبج و سوپای شوڕشگێر لە شوێنی خۆیانن و هێزەکانی ڕژێم نەهاتوونەتە ناو شارەکەوە."

چوونی هێزەکانی سوپای سوریا دوای ئەوەهات کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) داوای لە دیمەشق کرد لە بەرامبەر هەڕەشەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی مەنبج و رۆژهەڵاتی فورات بپارێزێت.

هەینی رابردوو 28ی مانگ، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سوپای سوریا رایگەیاند، هێزەکانیان بەرەو مەنبج پێشڕەوییان کردووە و لە دەوروبەری مەنبج جێگربوون، ئەوای دوای ئەوەی یەپەگە داوای لێکردوون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP