بەڤیدیۆ.. لەگەڵ بوونی بە شاجوان لەسەر ستەیج گڕدەگرێت

- 12/29/2018 2:48:00 PM 61612 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لە خۆشی بوونی بە شاجوان فرمێسکی دەڕشت، بەڵام لەناکاو ئاگر لە قژی بەرزبوویەوە.

لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە ئەفەریقا کێبڕکێی شاجوان بۆ ساڵی 2018 بەڕێوەچوو، کە تێیدا شۆخێک بەناوی دۆرکاس کاسیندی دەبێتە خاوەنی نازناوەکە، بەڵام هێندە چاوەی لەسەردەبێت راستەوخۆ قژی گڕدەگرێت.

بەپێی زانیارییەکان کاتێک لەسەر ستەیج شاجوان هەڵدەبژێرێت، یاری ئاگرینێکی زۆر هەڵدەدرێت، دواتر ئاگرەکە دەچێتە قژی شاجوانەوە و گڕدەگرێت، بەڵام زوو فریای دەکەون و رزگاریدەکەن، دەنا رەنگبوو زیانێکی زۆر بە جەستەی بگەیشتایە.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP