خەندان زانیارى لەسەر دابەشکردنى مووچەى مانگى 10 بڵاوده‌كاته‌وه‌

- 12/29/2018 11:32:00 AM 227258 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - ئه‌حمه‌د مسته‌فا

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى ڕایگه‌یاند، مووچه‌ى مانگه‌كانى 10 و 11 و 12، پاشه‌كه‌وت ناكرێت و له‌سه‌ره‌تاى ساڵى نوێشدا وه‌زاره‌تى دارایی مووچه‌ی مانگی 10 دابه‌شده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ خه‌ندان-ى وت، "وه‌زاره‌تى دارایی پابەندکراوە كه‌ 30ى ڕۆژ جارێك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات، به‌و پێیه‌ش له‌ 5ى مانگى یه‌كى ساڵى2019، مووچه‌ى مانگى 10 و له‌ 5ى مانگى 2 مووچه‌ى مانگى 11 دابه‌شده‌كرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌زاره‌تى دارایی هیچ بڕیارێكى نییه‌ بۆ پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى مانگه‌كانى 10 و 11 و 12ى ساڵى 2018ى فه‌رمانبه‌ران و له‌ ساڵى نوێشدا، مووچه‌ى به‌هه‌مان پلان و ڕێژه‌ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌شده‌كرێت". 

سه‌رچاوه‌كه‌ى خه‌ندان راشیگەیاند، له‌سه‌ره‌تادا دیوان و لیوا هاوبه‌شه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و دواتر یه‌كه‌كانى 70 و 80ی پێشمەرگە مووچه‌ى مانگى 10 وه‌رده‌گرن، دواتر  مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش دابه‌شده‌كرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP