هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

ئەردۆغان: هەڵکردنى ئاڵا لە مەنبەج شەڕى دەروونییە

- 12/28/2018 2:43:00 PM 29932 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا رایگەیاند: هەڵکردنى ئاڵاى سوریا لە مەنبەج شەڕى دەروونییە لە دژى تورکیا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا لەسەر دۆخى مەنبەج و رادەستکردنى شارەکە بە سوپاى سوریا هاتە دەنگ و رایگەیاند: ئێمە بەردەوام دەبین لە پاراستنى ناوچەکانمان لە "تیرۆریستان".

سەرۆککۆمارى تورکیا وتیشى "ئێمە سورین لەسەر وەشاندنى گورز لە یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە)، بۆئەوەى وانەیەکیان فێر بکەین".

لەبارەى رادەستکردنى شارى مەنبەج بە سوپاى سوریا لەلایەن یەکینەکانى پاراستنى گەل ئەردۆغان وتى " سوپاى سوریا بە هەڵکردنى ئاڵا لە مەنبەج دەیەوێت شەڕى دەروونى لەگەڵ تورکیا ئەنجام بدات".


نیشانەکردن :

#دۆسیەی گەرم #مەنبەج

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP