روسیا خۆشحاڵى خۆى بە رادەستکردنى مەنبەج بە سوپاى سوریا دەربڕى

- 12/28/2018 12:56:00 PM 9554 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەمێک پێش ئێستا کۆشکى کرملین خۆشحاڵى خۆى بە رادەستکردنى مەنبەج بە سوپاى سوریا دەربڕى.

دیمیترى بیسکۆف وتەبێژى کۆشکى کرملین لە لێدوانێکى رۆژنامەنووسیدا راگەیاندوە، رادەستکردنى مەنبەج بە سوپاى سوریا و هەڵکردنى ئاڵاى دەوڵەتى سوریا هۆکارێکى گرنگ دەبێت بۆ سەرلەنوێ گەڕانەوەى سەقامگیرى بۆ ناوچەکە.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، یەکینەکانى پاراستنى گەل دەرگاى چونە نێو شارى مەنبەج-یان بۆ سوپاى سوریا کردەوە، دواى چونە ناو شارەکە، سوپاى سوریا ئاڵاى وڵاتەکەیان لە ناوەڕاستى شارەکە هەڵکرد.

شارى مەنبەج دەکەوێتە باکوورى سوریا و هاوسنوورە لەگەڵ دەوڵەتى تورکیا، ئەمڕۆ لەڕاگەیەندراوێکدا یەکینەکانى پاراستنى گەل کشانەوەى هێزەکانیان لە مەنبەج راگەیاند و داوایان لە رژێمى ئەسەد کرد کە هاوشێوەى ناوچەکانى ترى سوریا پارێزگارى لە مەنبەج بکات و لە داگیرکارى سوپاى تورکیا بیپارێزێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP