سوپاى سوریا چوە ناو شارى مەنبەج

- 12/28/2018 12:22:00 PM 18563 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ هەینى سوپاى سوریاى سەر بە بەشار ئەسەد چونە ناو شارى مەنبەج و ئاڵایان لە ناوەڕاستى شارەکە هەڵکرد.

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، یەکینەکانى پاراستنى گەل دەرگاى چونە نێو شارى مەنبەج-یان بۆ سوپاى سوریا کردووەتەوە، دواى چونە ناو شارەکە، سوپاى سوریا ئاڵاى وڵاتەکەیان لە ناوەڕاستى شارەکە هەڵکردووە.

لەلایەکى دیکەشەوە سوپاى سوریا رایگەیاندووە، کە ئاسایش بۆ تەواوى هاووڵاتیانى مەنبەج دابین دەکەن.

 ئەمڕۆ یەکینەکانى پاراستنى گەل لە راگەیەندراوێکدا کشانەوەى هێزەکانى لە مەنبەج بە هۆکارى شەڕکردن لەگەڵ تیرۆریستانى داعش لە رۆژهەڵاتى فورات راگەیاند و داواى لە دەوڵەتى سوریا کرد بۆ پاراستنى مەنبەج لە داگیرکەرانى تورکیا پارێزگارى لە شارەکە بکەن و هێز بنێرن.


نیشانەکردن :

#مەنبەج #دۆسیەی گەرم

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP