بەپەلە

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا سەردانى عێراق دەکات

- 12/28/2018 8:31:00 AM 5085 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆشکى سپى ئاشکراى کرد کە ١١ ى مانگى کانونى دوەمى داهاتو مایک پۆمپۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا سەردانى عێراق دەکات.

سارە ساندرز وتەبێژى کۆشکى سپى راگەیاند: بڕیارە ١١ ى کانوونى دووەمى ٢٠١٩ مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا سەردانى عێراق بکات و چاو بە بەرپرسانى باڵاى عێراق بکەوێت.

ئەوەشخراوەتەروو کە لەو سەردانەدا پۆمپیۆ بە شێویەکى فەرمى بانگهێشتنامەى دۆنالد ترەمپ سەرۆکى ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا دەگەیەنێتە دەست عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ سەردانیکردنى واشنتن.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئێوارەی رۆژى ٢٦ ى کانونى یەکەم، دۆنالد ترەمپ سەرۆکى ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و میلانیا-ى هاوسەرى بەشێوەیەکى نهێنى گەیشتنە عێراق، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە ئەنبار ماونەتەوە و ئاهەنگى کریسمس-یان لەگەڵ سەربازانى ئەمریکا لە عێراق سازکرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP