بەپەلە

لەسەر داوای سەرۆککۆمار پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەکرێت
سەرۆککۆمار رێگەینەدا وەزیری بازرگانی بڕیاری دادگا تەمیزبکاتەوە

- 12/27/2018 11:41:00 PM 32878 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەسەر داوای سەرۆککۆمار بەرهەم ساڵح، وەزیری بازرگانی عێراق بریاریدا بە خەرجکردنی پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2014،2015،2016.

بەپێی نوسراوێک کە کۆپێەکی بۆ خەندان ناردراوە، سەرۆککۆمار بەرهەم ساڵح فەرمانی کردووە محەمەد هاشم، وەزیری بازرگانی عێراق پەلە بکات لە خەرجکردنی پارەکە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست خەندان کەوتووە، وەزیری بازرگانی عیراق  هەوڵیداوە تانە لە بڕیارەکەی دادگای رەسافە بگرێت بۆ خەرجکرنی پارەی جوتیارانی هەرێم؛ سەرۆککۆمار، بەرهەم ساڵح رێگەی لەو هەوڵەی وەزیری بازرگاینی گرتووە بۆ تەمیزکردنەوەی بڕیارەکەی دادگا.

دوێنێ چوارشەمە  ٢٦|١٢|٢٠١٨ سەرۆککۆمارى عێراق داواى لە وەزارەتى بازرگانى کرد بەپێى یاسا پارەى گەنمى جوتیارانى هەرێمى کوردستان خەرج بکات، سه‌رۆككۆمار به‌رهه‌م ساڵح له‌ شاری به‌غداد لە دیدارێکدا لەگەڵ محەمەد هاشم وه‌زیری بازرگانی عێراق، سه‌باره‌ت به‌ دۆخی هاووڵاتیان و كاروباری وه‌زاره‌ت گفتوگۆیکرد.

سه‌رۆككۆمار دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات به‌ پێی یاسا و موسته‌حه‌قاتی خۆیان به‌تایبه‌ت دوای یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ له‌ دادگا، هاوكات باسی له‌ گرنگی دابینكردنی به‌شه‌ خۆراكی هاووڵاتیان كرد كه‌ به‌ فۆڕمی خۆراك ده‌درێته‌ هاووڵاتیان. 

وه‌زیری بازرگانی عێراق به‌ڵینی بە سەرۆککۆمار داوە كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كاری پێویست ده‌كات بۆ به‌ دواداچوون و دابینكردنی مافی جوتیاران به‌ پێی یاسا و رێنماییه‌كان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP