بەپەلە

شەوی رابردوو ترەمپ بەرلەوەی بگاتە عێراق چووەتە دوو وڵاتی دیکە
خەندان پانۆرامای سەردانە نهێنییەکەی ترەمپ بڵاودەکاتەوە

- 12/27/2018 11:10:00 PM 35472 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شەوی رابردوو دۆنالد ترامپ پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی عیراق بکات، سه‌ره‌تا له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا له ئه‌ڵمانیا دابه‌زیوه.
 
سەرچاوەیەکی تایبەت بە خەندان-ی راگەیاند، شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ بەر لە عێراق سەردانی ئەڵمانیا و ئوردنی کردووە و "چاوی بە بەرپرسانی هیچ وڵاتێکیان نەکەوتووە".

لەوەڵامی پرسیارێکی تایبەتی خەندان لەگەورە کاربەدەستێکی دیاری حکومەتی عێراق کە بۆچی ترامپ چاوی بەسەرکردە و کاربەدەستە دیارەکانی عێراق  نەکەوت؟ ئەو سەرچاوە باڵایە کە بەمەرجی ناونەھێنانی قسەی بۆ خەندان کرد وتی " ئه‌گه‌ر سەرۆک ترامپ به‌م سه‌ردانه‌ی لە عێراق ڕەچاوی  سەروەری و ڕێوڕەسمە پەیڕەوکراوەکانی دیبلۆماسیەتی نەکردبێت، ئه‌وا پێش عیراق ئەم سنور شکاندن و دژواریە دیبلۆماسیە ڕوبەروی  ئه‌ڵمانیا و ئۆردن بوەتەوە چونکه له‌وێش چاوی به مێرکلی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا  و شا عەبدوڵا نه‌که‌وتوە".

"دواتر به‌ فڕۆکه‌یه‌کی تایبەتی سەربازی لەئەڵمانیاوە چوه بۆ ئۆرد‌ن و لەئۆردنەوە بۆ عیراق فڕیوە، بەبێ ئەوە له هیچ کام له‌و وڵاتانه‌ چاوی به بەرپرسە باڵادەستەکانی ئه‌و دوو ولاته بکەوێت، ئەوەش لەبەر ھۆکاری ئەمنی و سەلامەتی و خێزانی بوە. "ئەو سەرچاوەیە وای وت.

ھەمان سەرچاوە کە خاوەن پێگەیەکی دیارە لە حکومەتی عێراق   وتی "لەڕاستیدا قسه و باسی بێ ئاگابوونی گەورە کاربەدەستانی عیراق له‌ سه‌ردانه‌که‌ی سەرۆک تڕامپ دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه  چونکە لەڕاستیدا ده‌زگا فه‌رمی و سەرۆکایەتیەکانی دەوڵەتی عێراق پێشوەختە لەلایەن نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی ئەمریکاوە  ئاگادار کرابونه‌وه"


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP