دهۆک؛ تەرمی گەنجێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

- 12/27/2018 6:39:00 PM 4941 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە چیای زاوا-ی شاری دهۆک تەرمی گەنجێک بە کوژراوی دۆزرایەوە، پۆلیسیش دەڵێت" خۆی کوشتووە".

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە خەندان-ی راگەیاند، "ئەو گەنجە دوێنێ لەماڵ چووەتە دەرەوە و دەمانچەی ماڵەوەی لەگەڵ خۆیدا بردووە و نەگەڕاوەتەوە، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە کە گوللـەیەک بەسەریەوەیەتی وا دیارە کە خۆی کوشتووە".

پۆلیس دەشڵێت، ئەو گەنجە تەمەنی ٢٣ ساڵە، تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەشی دیارنییە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیێکردووە.

نیشانەکردن :

#كوشتن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP