دهۆک؛ بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە کەسێک کوژرا

- 12/26/2018 9:07:00 PM 3412 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 کاتژمێر 7:20 خولەکی ئەمشەو لە نزیک سەنتەری دهۆک بە هۆی دەستڕێژی گوللـەوە هاوڵاتییەک کوژرا.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە خەندان-ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری دهۆک گەنجێک دەستڕیژی گوللـەی لە کەسێکی تەمەن ٤٢ ساڵ کرد و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

هێمن سلێمان وتیشی، "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئەو دوو هاوڵاتییە کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوانیاندا هەبووە". 

پۆلیس دەشڵێت، زانیاری و ناونیشانی ئەو کەسە دۆزراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.


نیشانەکردن :

#كوشتن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP