لە خەبات هاوڵاتییەک لە کاتی سەردانیکردنی بۆ ماڵی خاڵی کوژرا

- 12/25/2018 8:32:00 PM 55314 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای خەبات بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی شێخڕەش کوژرا کە بەمیوانی چووبووە ماڵی خاڵی.

عبدولوەهاب برادۆستی، کەسێکی ئاگادار لە رووداوەکە بە خەندان-ی راگەیاند،" ئێوارە ئەمڕۆ کاتژمێر 6:30 خولەک ئەو هاوڵاتییە بەمەبەستی سەردانیکردنی ماڵی خاڵ و خزم و هاوڕێیانی چووەتە گوندێکی نزیک قەزای خەبات، دوای ئەوەی شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روودەدات ئەو هاوڵاتییە کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون".

عەبدولوەهاب وتیشی، "ئەو دوو بنەماڵەیە هەردووکیان سەر بە عەشیرەتی هەرکین و بەهۆی کێشیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لە نێوانیاندا روویداوە و ئەو کەسەش کە کوژراوە خەڵکی برادۆستە و چووەتە سەردانی خاڵی کە نەخۆش بووە".

بەپێی زانیارییەکانی خەندان (ج،ر) دانیشتووی گوندی شێخڕەشە لە سیدەکان خاوەنی دوو هاوسەرە و ۱۰منداڵی هەیە.
 

نیشانەکردن :

#كوشتن #خەندان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP