ترەمپ : کشانەوەى هێزەکانمان لەسوریا لەسەرخۆ دەبێت

- 12/23/2018 8:24:00 PM 6694 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دۆنالد ترەمپ رایگەیاند لەگەڵ سەرۆک تورکیا گفتوگۆیەکى بەرهەمدارمان کردووەو رایگەیاندووە کشانەوەى هێزەکانیان لەسەرخۆ دەبێت.

کەمێک پێش ئێستا لە تویتێکدا لە هەژمارى خۆى ترەمپ رایگەیاند: پەیوەندى تەلەفۆنى من و ئەردۆگان گفتوگۆیەکى درێژو بەرهەمداربوو، باسى پرسى داعشمان کرد.

سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا : کشانەوەى هێزەکانمان لە سوریا هێواش و لەسەر خۆ دەبێت و هەماهەنگى تەواومان لەگەڵ تورکیا دەبێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، کە دواى چەندین ساڵ دەگەڕێنەوە وڵاتى خۆیان، هەروەها باسى فراوانکردنى پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ تورکیا کردووە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP