دوای دەستلەکارکێشانەوەی ماتیس و مەکگۆرک
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بڕیاریداوە دەستلەکاربکێشێتەوە

- 12/23/2018 9:28:00 AM 41441 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاریداوە دەستلەکاربکێشێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەریەکە لە جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری و برێت مەکگۆرک، نوێنەری ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش دەستیان لەکارکێشایەوە.

بەپێی ھەواڵێکی CBS کە درەنگانی شەوی رابردوو بڵاویکردەوە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڕیاریداوە واز لە پۆستەکەی بھێنێت.

بەگوێرەی ھەواڵەکەی CBS ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەهۆی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکاوەیە کە بڕیایداوە هێزەکانیان لە سوریا و رۆژهەڵاتی فورات بکشێنێتەوە. 

هاوکات شەوی رابردووش هەواڵی دەستەکارکێشانەوەی برێت مه‌كگۆرك، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش بڵاوکرایەوە، کە رۆژی هەینی رابردوو نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی پێشکەشکی بەرپرسانی کۆشکی سپی کردبوو.

دەستلەکارکێشانەوەی مەکگۆک هاوکات بوو لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمەریکا بەهۆی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا.

دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی ئیدارەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە کۆنگرێسی ئەمەریکا "شەتداون" واتا پەکخستنی حکومەتی ڕاگەیاند، ئەوەش پێدەچێت ببێتە هۆی ئەوەی ترەمپ نەتوانێت تەمەنی سەرۆکایەتی تەواو بکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP