هەرئێستا

"ئێمە لە بەردەم لێپرسراوێتیەکی مێژووییداین"
سەرۆک بەرھەم ساڵح پێشوازیکرد لە لیژنەی باڵای تیمی نیشتمانی بۆ بڕیاری 1325

- 12/17/2018 4:42:00 PM 1197 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک بەرھەم ساڵح و تیمی نیشتمانی بۆ بڕیاری 1325

خه‌ندان- 

ئەمڕۆ دووشەممە (17-12-2019) سەرۆک کۆمار د.بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە لیژنەی باڵای ھەماھەنگکاری تیمی نیشتمانی بۆ بڕیاری 1325.

نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی ڕاپۆرتی تایبەت بە جێبەجێکردنی پلانی کاری نیشتمانی عێراقی پەیوەست بە بڕیاری1325 ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەیوەندیدار بە ژنان و ئاشتی و ئاسایش، ھاوکات بارودۆخی ژنان لە سایەی ھەلومەرجی ئێستا تاوتوێکرا.

لەو بارەیەوە،  سەرۆک کۆمار لە وتەیەکدا بایەخی پێشخستن و گەشەپێدانی بارو گوزەرانی ژنانی عێراق و ڕەخساندنی کەشوھەوایەکی لەباری ژینگەی و کۆمەڵایەتی دووپاتکردەوە بە مەبەستی پاراستن لە ھەموو جۆرە توندوتیژییەک و ڕایگەیاند، ئێمە لە بەردەم لێپرسراوێتیەکی مێژووییداین کە پێویستە ژنان سەرکەوتووبن و پێشیان بخەین بەو ئامانجەی بتوانن ڕۆڵی خۆیان ببینن لە ناو کۆمەڵگەدا، ھەروەھا بتوانن ئەرکی سەرۆکایەتی و بەڕێوەبردن ڕابپەڕێنن لە دامەزراوە حکومییەکاندا شانبەشانی براکانیان پۆستی سیاسی وەربگرن.

سەرۆک بەرھەم ساڵح لە بەشێکی تری وتەکەیدا، هەوڵەکانی ئەم تیمە نیشتمانییەی بەرزنرخاند، لەو ڕووەشەوە پشتیوانی خۆی دووپاتکردەوە بۆ مەسەلەکانى  تایبەت بە ژنان و پشتیوانیکردنی تواناکانیان بۆ گەیاندنی پەیامە مێژووییەکەیان.

لە میانەى دیدارەکە، سەرۆک کۆمار ستایشکردنی قوربانیدانی زۆری ژنان بوو، کە ژنان لە قۆناغ و سەردەمە جیا جیاکاندا قوربانی زۆریان پێشکەش کردووە بە تایبەتی لە بەرەنگار بوونەوەی ھێزەکانی تیرۆر و دان بەخۆداگرتن و خۆ ڕاگری بەڕووی فیکری تاریکی داعشدا.

 داواشیکرد، کە پلانی نیشتمانی دابڕێژرێت بۆ ژیانەوە و بوژانەوەی ڕۆڵی ژنانی عێراق بەو جۆرەی کە بگونجێت لەگەڵ پێگە گرنگ و گەورەکەی لە ناو کۆمەڵگەد، هاوکات ئەو ھەوڵە جددی و گەورانەی خستەروو کە عێراق بە یارمەتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان خستویەتییە گەڕ بەتایبەتی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە پێناوی داڕشتنی ئایندەیەکی گەش بۆ ژنان.


نیشانەکردن :

#سەرۆککۆمارى عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP