ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى كۆده‌بێته‌وه‌

- 12/17/2018 3:20:00 PM 1235 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

خه‌ندان- 

بڕیاره‌ سبه‌ینێ، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كۆببێته‌وه‌ و كه‌سێك بۆ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كان هه‌ڵببژێرێت و ده‌نگ له‌سه‌ر میلاكى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان بدات.

له‌ نوسراوێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ خه‌ندان نێردراوه‌ هاتووه‌، سبه‌ینێ  سێ شەممە (50)په‌نجا هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجاده‌درێـت و داوا له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ین ئاماده‌یى كۆبوونه‌وه‌كه‌بن.

هاوكات، له‌ دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كه‌سێك بۆ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانی گەرمیان هه‌ڵده‌بژێردرێت و گفتوگۆ له‌سەر پڕكردنه‌وه‌ى میلاكاتى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها له‌سه‌رداواى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، گوندى باراو له‌ ناحیه‌ى سروچكى قه‌زاى سه‌یدسادق، ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ ناحیه‌ى سیته‌كى سه‌ر به‌ قه‌زاى شارباژێڕ و ده‌نگدان له‌سه‌ر فراوانكردنى سنوورى جوگرانى گوندى به‌رده‌كۆز، له‌ ناحیه‌ى بنگردى قه‌زاى دوكان، ئه‌نجاده‌درێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP