پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری لەلایەن دوو منداڵەوە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

- 12/17/2018 3:19:00 PM 140532 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری لەلایەن دوو منداڵی هەرزەکاری 14 ساڵەوە، کاردانەوەی خەڵکی میسری لێدەکەوێتەوە.

سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەتی میسر بۆ نەهێشتنی هاوسەرگیری خوار تەمەنی 18 ساڵ، بەڵام هێشتا ئەو دیاردەیە لەناو هەندێک خێزاندا باوە، بەهۆی کەمی ئاستی رۆشنبیریەوە، لەم چەند رۆژەی رابردووشدا دوو منداڵی تەمەن 14 ساڵ کە لە قۆناغی هەشتەمی ناوەندیدان ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا.

دوای ئەوەی وێنەی ئاهەنگەکەیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوویەوە، کاردانەوەی خەڵکی میسری لێکەوتەوە، داوادەکەن کەسوکاریان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و بەپێی یاسا سزابدرێن.

بەپێی داتاکانی میسر، ساڵانە رێژەیەکی زۆر لە منداڵان ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن، هەندێکیان لە خوار 10 ساڵەوە مارەدەکرێن، جگەلەوەی رێژەی جیابوونەوەش بەردەوام لە زیادبووندایە.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP