سێڵفیەک ژنێک لە مردن رزگاردەکات

- 12/17/2018 3:03:00 PM 53360 جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف-

بەهۆی وێنەیەکی سێڵفی خوشک و برایەکەوە، ژنێک لە مردن رزگاریدەبێت.

لەسەر پردێکی میسر بەناوی "کوبری ستانلی" خوشک و برایەک بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەیەکی سێڵفی دەگرن، لەکاتێکدا کە سەرقاڵی وێنەگرتنن، ژنێک دەردەکەوێت لە پشتەوە کە دەیەوێت خۆی فڕێبداتە خوارەوە بەمەبەستی خۆکوشتن.

هەرچەندە هەوڵدەدەن رێگای پێنەدەن، فریانەکەون و دەکەوێتە ئاوەکەوە، بەڵام دواتر لەلایەن چەند پیاوێکەوە رزگاردەکرێت.

بەگوێرەی زانیاریەکانی پۆلیسی ئەسکەندەریە، ئەو خانمە لەگەڵ دەستگیرانەکەی ناکۆکی هەبووە و هەڕەشەی خۆکوشتنی لێکردووە، بەڵام پێش ئەوەی دەستگیرانەکەی قسەکەی جێبەجێبکات، ئەم خانمە هەوڵیداوە خۆی بکوژێت.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP