لە ماوەی چوار ساڵدا نزیکەی 11 هەزار کۆچبەر له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا خنکاون

- 12/17/2018 2:58:00 PM 1240 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، له‌ ماوەی چوار ساڵی رابردوودا زیاتر لە 10 هەزار و 771 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا خنکاون.

سوله‌یمان سۆیڵو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا لەمیانی وتارێکدا رایگه‌یاند، له‌ نێوان ساڵانی 2014-2018دا 10 هه‌زار و 771 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا خنکاون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی لە دەریای ئیجەدا خنکاون ته‌مه‌نیان لە نێوان سێ مانگی، شه‌ش مانگی تا 60 ساڵی و 70 ساڵیدا بووە.

پێشتر رێكخراوى کۆچى نێودەوڵەتی ژمارەی قوربانیانی 11 ماتگی رابردووی لەکاتی کۆچکردندا بڵاوکردبووەوە و رایگەیاندبوو، لە 11 مانگی ساڵی 2018 دا دوو هەزار و 119 کۆچبەر لە دەریاى ناوەڕاستدا خنکاون.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، هەروەها لە ساڵی 2018 دا هەزار و 269 کۆچبەری لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانى ئەوروپا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP