کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپێکرد

- 12/17/2018 11:23:00 AM 2818 جار خوێندراوەتەوە
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

خەندان-

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی دەستیپێکرد.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکرێن.

11ی ئەم مانگە، شاندی باڵای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان  کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە لە راگەیەندراوێکدا رایانگەیاند، لەسەر چوار خاڵ گەیشتوونەتە رێککەوتن.

لە راگەیەندراوەکەی یەکێتی و پارتیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێكه‌وه‌كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرالی له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا کراوە، و باس لە لابردنی به‌ربه‌سته‌كان بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و هه‌موو ئه‌و با‌به‌تانه‌ی كه‌ ناكۆكییان له‌سه‌ر هه‌یه کراوە، له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی كورد له‌ به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كی كارا و به‌هێز.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەروەها باس لە دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كی ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به ‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌بوونی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌ و دیدگای هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ عێراق و ناوخۆی كوردستان و ده‌وروبه‌ر کراوە.


نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP