بەپەلە

بەریتانیا دووبارە ئەنجامدانی راپرسی بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا رەتدەکاتەوە

- 12/17/2018 11:11:00 AM 2359 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوو وەزیری بەڕیتانیا رایانگەیاند، حکومەتی بەریتانیا دووبارە ئەنجامدانەوەی راپرسی بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا رەتدەکاتەوە، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە هێشتا دەکرێت پەرلەمان بڕیار لەسەر ئەو ڕێککەوتنە بدات کە تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا  و یەکێتی ئەوروپا پێی گەیشتوون.

بڕیاربوو هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی بەڕیتانیا دەنگدان لەسەر ڕێککەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ئەنجامبدات، بەڵام  تێریزا مەی، سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا دەنگدانەکەی دواخست بەهۆی ئەوەی کە ئەگەرێکی زۆر هەیە پلانەکەی یاخوود ڕێکەوتنەکەی لە دەنگدانەکەدا شکست بهێنێت.

تێریزا مەی، سەرۆک وەزیری بەریتانیا هەوڵدەدات ڕێککەوتنێکی باشتری لە یەکێتی ئەوروپا دەست بکەوێت، بەڵام لەلای خۆیەوە یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، ئامادەیە یارمەتی پێشکەش بکات، بەڵام هۆشیاریدایە مەی کە ناتوانێت دووبارە دانوستان لەسەر ڕێککەوتنەکە بکاتەوە.

لەگەڵ ئەو دۆخەی مەی ڕووبەڕووی بووەتەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا و بەهۆی ئەوەوە کە یەکێتی ئەوروپا تا ئێستا لە هەڵوێستی خۆی دانابەزێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP