شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

- 12/17/2018 10:12:00 AM 36378 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە.

بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەور و بارانبارین دەبێت و ئاستی بارانبارین مامناوەند دەبێت، بەفریش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەوری تەواو و بارانبارینی پچڕپچڕ دەبێت، پاشان لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمان بە نیمچە هەور دەمێنێتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP