نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

- 12/17/2018 9:13:00 AM 13856 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بە ١٢٠ هەزار  و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئاكام عه‌بدوڵا، لە نوسینگەی سمبولی هه‌ڵه‌بجه‌ بەخەندان-ی راگەیاند، ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٢٠ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٦ هەزار دینارە، ١٠٠ پاوەن بە ١٥٣ ھەزار دینارە، ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٣ ھەزار دینارە، ١٠٠ ھەزار تمەنی ئێرانیش بە ١٢ هەزار دینارە.

هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، ١٠٠ یۆرۆ بە ١١٤ دۆلارە، نرخی ١٠٠ پاوەندیش بە ١٢٦ دۆلارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP