خشتەی ئەمڕۆ و سبەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران

- 12/17/2018 8:50:00 AM 35546 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول بەردەوامە و ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی هەریەکە لە وه‌زاره‌تەکانى ناوخۆ و سامانە سروشتیەکان و بەرێوه‌بەرایەتی ڕەگەزنامە دابەشدەکرێت.

هاوکات به‌پێى زانیارییه‌كانى خه‌ندان، سبەی سێشه‌ممە مووچه‌ى هه‌ریه‌كە له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى، شارەوانی،  كارەبا،  پلاندانان، كشتوكاڵ، چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ 378 ملیار دیناری دیکە کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتنە رێککەوتن لەبارەی ناردنی بڕی 317 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران، تا ئێستاش بەغدا 9 مانگ بە بەردەوامی ئەو پارەیەی ناردووە.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 11 مانگی 2018 تا ئێستا حكومەتی هەرێم تەنها هەشت مووچەی دابەشكردووە، و ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکیشە دەستی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کردووە، بەو پێیەش تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەنها ئەو مووچەی پێ دابەشدەکرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP