له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆى کەوتنەوەى ئاگرەوە 3 منداڵ گیانیان له‌ ده‌ستدا

- 12/16/2018 9:12:00 PM 9589 جار خوێندراوەتەوە
وێنەى ئەو ماڵەى ئاگرەکەى تێدا کەوتەوە

خه‌ندان-

له‌ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆى کەوتنەوەى ئاگرەوە، سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداو دایكیشیان ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌  فریاكه‌وتنى چه‌مچه‌ماڵ كراوه‌.

ئەیوب حەمە غەریب، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ بە خەندان-ى ڕاگەیاند: " ئەمشەو بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرێکەوە، سێ منداڵ گیانیان لەدەستداو دایکى مناڵەکانیش بەهۆى زۆرى سوتاویەکەیەوە رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى چەمچەماڵ کراوە".

وتیشى: منداڵەکان تەمەنیان ( ٥ ساڵ و ٢ساڵ و ١ ساڵ و نیو) ەو دایکیان ٢٣ ساڵەو لە ئێستادا تەرمەکانیان رەوانەى پزیشکى دادى چەمچەماڵ کراوە.

ئاماژەى بەوەشکرد تەندروستى دایکەکە ناجێگیرەو رێژەى سوتاوییەکەى ٨٠% یەو لە ئێستادا لەژێر چاودێرى وردى پزیشکیدایە.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP