وه‌زاره‌تى دارایى مووچه‌ى 15 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ دابه‌شده‌كات

- 12/16/2018 5:57:00 PM 143987 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنێک لە دراوی عێراق

خەندان- 

سبەینێ دووشەممە، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى هه‌رێم مووچەی ھەریەک لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و سامانە سروشتیەکان و بەرێوه‌بەرایەتی ڕەگەزنامە دابەشدەكات.

به‌پێى زانیارییه‌كانى خه‌ندان- وه‌زاره‌رتى دارایی و ئابوورى له‌  ڕۆژى سێشه‌ممه‌-ش، مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى ، شارەوانی،  كارەبا ،  پلاندانان ، كشتوكاڵ، چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، دابه‌شده‌كات.

دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه‌ بڕیاره‌ له‌ دوو ڕۆژى ڕابردوو پێیانبدرێت مووچه‌ى مانگى نۆى ساڵى 2018 ده‌بێت. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP