فیلمی کوردی فرمێسک دوو خەڵاتی پێکەوە بردەوە

- 12/16/2018 10:01:00 AM 1310 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کورتە فیلمی فرمێسک، لە دەرهێنانی مریەم پیربەند لە دوو فیستیڤاڵی وڵاتی ئیندۆنیزیا خەڵات کرا.

کورتە فیلمی فرمێسک لە دەرهێنانی مریەم پیربەندەو خەڵاتی باشترین کورتە فیلم لە بەشی نێودەوڵەتی بوربودار و خەڵاتی لێهاتووترین فیلمی بەشی نێودەوڵەتی لە فیستیڤاڵی بالی بردەوە، کە هەر دووکیان لە وڵاتی ئیندۆنیزیا بەڕێوەچوون.

ئەو فیلمە چیرۆکی کچێکی کوردە لە هەرێمی کوردستان، کە دوای هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندەکەیان رووبەڕووی چەندین کێشە بووەتەوە و ژیانی تێکچووە.

کورتە فیلمەکە بە هاوبەشی لەلایەن ئێران و ئەمریکاوە بەرهەمهێنراوە، هەریەکە لە هونەرمەندانی وەک ناز براڤۆ، مریەم شێخ مامۆندی، لەیلا میر و ڕامین مەدەنی تێیدا ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە.

 کورتە فیلمی فرمێسک پێشتریش لە دوو فیستیڤاڵدا کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچبوو خەڵاتی وەرگرتووە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP