ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ دایکە مردووەکەی دەژی

- 12/15/2018 4:12:00 PM 37062 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

پیاوێکی مەدریدی بۆ ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ لاشەی دایکیدا دەژی، لەپێناو وەرگرتنی موچەی خانەنشینیەکەی.

بەگوێرەی هەواڵێکی "سکای نیوز" لە پایتەختی ئیسپانیا پیاوێکی تەمەن 62 ساڵ دەستگیردەگرێت، پاش ئەوەی ئاشکرادەبێت نزیکەی یەک ساڵە دایکی مردووە، بەڵام بەنهێنی لەگەڵ لاشەکەی دایکیدا لەماڵەوە ژیاوە، بەبێ ئەوەی کەس ئاگاداربکاتەوە.

دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەو پیاوە لەپێناو وەرگرتنی موچەی خانەنشینی دایکی ئەو کارەی کردووە، هۆکاری ئاشکرابوونی رووداوەکەش لەلایەن دراوسێیەکیانەوە بووە، پاش ئەوەی هەست بە بوونی بۆنێکی ناخۆش دەکات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP