وه‌زاره‌تى دارایی پێنج مه‌رج بۆ له‌ شوێن دانانى فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست داده‌نێت

- 12/15/2018 3:34:00 PM 27462 جار خوێندراوەتەوە
لۆگۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری

خه‌ندان-

له‌ نوسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌ كه‌ بۆ له‌ شوێن دانانى فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست پێویسته‌ ڕه‌چاوى پێنج خاڵ بكرێت.

له‌و نوسراوه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست خه‌ندان-كه‌وتووه‌، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌ بڕیارى ژماره‌ (21)ى ساڵى (2018) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌،  ئاگادارى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات، له‌كاتى داواكردن بۆ له‌شوێن دانانى فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست كه‌ ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ده‌كرێت پێویسته‌، فه‌رمانگه‌كه‌ى به‌ نوسراوى ڕه‌سمى داواى كردبێت كه‌ پێویستى پێیه‌تى.

هاوكات به‌پێى نوسراوه‌كه‌، ده‌بێت له‌ میلاكاتدا "فه‌رمانى فه‌سڵ كراو" له‌ هه‌مان ساڵى له‌ شوێن دانانى فه‌رمانبه‌ره‌ نوێكه‌ بێت و وێنه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانى له‌كارلادانى فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ش هاوپێچ بكرێت.

به‌پێى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایش، پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ جێگه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ده‌دانرێت هه‌مان بڕوانامه‌ و پسپۆڕى هه‌بێت و ئاماژه‌ به‌ بڕوانامه‌ و پسپۆڕى هه‌ردووولا بكرێت.

وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ش پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى له‌ ڕۆژنامه‌ى واقائعى كوردستان ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP