پۆلیسی گەرمیان: هاوڵاتییەک چەند ڕۆژێکە لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە

- 12/15/2018 2:48:00 PM 11758 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، هاوڵاتیەک چەند ڕۆژێکە لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە و کەس پێی نەزانیوە.

رائید عەلی جەمال قدووری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بەناحییەی قۆرەتووەوە تەرمی هاوڵاتیەک دۆزراوەتەوە و دواتر رەوانەی بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەوتەی کەسوکاری هاوڵاتییەکە بەتەنها لە ماڵێکدا ژیاوە و چەند ڕۆژێکە لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە و ئەوان ئاگاداری گیان لەدەستدانی نەبوون".

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان هاوڵاتییەکە ناوی (ب، م، ق) ەو لە دایکبووی 1969ە. 

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاندووە، لە ئێستادا بەمەبەستی پشکنین لەسەر هۆکاری گیان لەدەستدانی ناوبراو تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP