هه‌سه‌ده‌: 400 سڤیلمان ڕزگاركرد كه‌ هاوڵاتى عێراقیشان تێدایه‌

- 12/15/2018 2:36:00 PM 2536 جار خوێندراوەتەوە
هەجین ، دیمەنێکی هاوڵاتییە ڕزگارکراوەکان

خه‌ندان-ئه‌حمه‌د مسته‌فا

هێزه‌كانى سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، له‌ قۆناغى كۆتایى هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى جه‌زیره‌ و له‌ هه‌رێمى هه‌جین، توانیویانه‌ 400 هاوڵاتى سڤیل كه‌ تێیدا په‌نابه‌رى عێراقی هه‌ن ڕزگار بكه‌ن.

عابد ئه‌لمه‌ناف، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى هه‌سه‌ده‌ له‌ هه‌جین به‌ ئاژانسى هاوار نیوزى ڕاگه‌یاند، كاتژمێر 2:00 به‌ره‌به‌یانى (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌) سه‌رجه‌م هاوڵاتییه‌كان له‌ ناوچه‌كانى شه‌ڤا و سوسێ-ى سه‌ر به‌ ناوچه‌ى هه‌جین ڕزگاركراون، كه‌ تێدا ژن و منداڵ هه‌ن.

وتیشى، سه‌رجه‌م هاوڵاتییه‌ ڕزگاركراوه‌كان گواستراونه‌ته‌ بۆ كه‌مپێكى كۆچبه‌ران له‌ حه‌سه‌كه‌، كه‌ تێیدا هاوڵاتى نیشته‌جێى ناوچه‌كانى هه‌جین و ده‌وروبه‌رى هه‌رێمه‌كه‌ بوون كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى گروپه‌ چه‌كدارییه‌كاندا ژیاون، به‌شێكیش له‌ ڕزگاركراوه‌كان په‌نابه‌رى عێراقی بوون كه‌ له‌كاتى هێرشه‌كانى داعش-دا عێراقیان بۆ سوریا به‌جێهێشتووه‌.

هێرشه‌كانى هێزه‌كانى سوریایى دیموكرات له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى فوران پێده‌نێته‌ چواره‌م ڕۆژی-یه‌وه‌، له‌ ده‌ستپێكى ئۆپه‌راسیۆنى گه‌ڕانه‌وه‌ى جه‌زیره‌ هێزه‌كانى سوریایى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) توانیویانه‌ دوو هه‌زار هاوڵاتى سڤیل له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى گروپه‌ چه‌كدارییه‌كان و داعش ڕزگاربكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ گوێره‌ى هه‌واڵى ماڵپه‌ڕه‌كه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP