هەرئێستا

وەزیری دەرەوەی روسیا: لیستی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ئاماده‌یه‌

- 12/15/2018 12:22:00 PM 1117 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگەیاند، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی و به‌ هاوكاریی روسیا، توركیا و ئێران، لیستی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ رژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئاماده‌یه‌.

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ دوای ٣٩یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆنسه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئابووریی ده‌ریای ره‌ش رایگەیاند، "به‌ هاوكاریی رووسیا، توركیا و ئێران، لێكتێگه‌یشتنێك سه‌باره‌ت به‌ لیستی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ئاماده‌یه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌ناوی لایه‌نی سوورییه‌وه‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو لیسته‌كه‌ ده‌ده‌نه‌ ستیڤان دیمستۆرا، نوێنه‌ری تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا.

لاڤرۆڤ راشیگەیاند، روسیا خوازیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩دا لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سوریا له‌ ژنێڤ كۆببێته‌وه‌.

لە ساڵی 2011 ەوە سوریا لە شەڕێکی ناوخۆییدا و تا ئێستا هەزاران هاوڵاتی کوژراون و برینداربوون و سەدان هەزاری دیکەش ئاوارە و بێلان نەبوون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP