چوار رووداوی گەورە لە ساڵی 2019 روودەدات

- 12/13/2018 4:40:00 PM 207625 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

بابا ڤانگا ئەو ژنەی لەساڵی 1996 لە تەمەنی 85 کۆچی دوایی کرد، پێشبینیەکانی بۆ جیهان تا ئێستاش کاریگەری هەیە.

بابا ڤانگا ژنێکی نابینای بولگاریە، لە ساڵی 1911 لەدایکبووە و لە تەمەنی 13 ساڵیدا بەهۆی رووداوێکەوە چاوەکانی لەدەستدەدات، بەڵام توانای پێشبینیکردنی داهاتووی هەبووە و زۆر کات خەڵکی سەردانیان کردووە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان لە %68ی پێشبینیەکانی بەدیهاتووە، بۆ نمونە لە ساڵی 1989 پێشبینی 11ی سێپتێمبەری ئەمەریکای کردووە، جگە لە چەندین پێشبینی دیکە کە رووینەداوە، لەلایەکی دیکەوە ئاماژەی بە کارەساتی تسونامی ئاسیا کردووە کە لەساڵی 2004 روویداوە. 

بەگوێرەی هەواڵەکەی رۆژنامەی "میرۆری" بەریتانیا، بەرلەمردنی بابا ڤانگا پێشبینی بۆ ساڵی 2019 کردووە کە تێیدا چوار رووداوی سەیر باسدەکات، یەکێک لەو رووداوانەش تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی روسیایە.

هاوکات مردنی دۆناڵد ترەمپ بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە، چونکە تووشی نەخۆشیەکی دەگمەن دەبێت، رووبەرووبوونەوەی ئەوروپا بە داڕمانی ئابوری، جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP