مامەڵەى دەرکردن و نوێکردنەوەى پاسپۆرت لە عێراق رادەگیردرێت

- 12/12/2018 12:45:00 PM 27290 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی گشتی عێراق ڕاگەیاند، بەهۆى پاکتاوکردن و ئامارى کۆتایى ساڵەوە پێدان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت بۆ ماوەیەکى کاتى رادەگیردرێت.

لیوا هەیسەم غەرباوی، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی گشتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، "مامەڵەی دەركردن و نوێکردنەوەى پاسپۆرت لە ڕۆژى 25ی ئەم مانگەوە تا 2ی كانوونی دووەمی 2019، رادەگیردرێت".

بەپێی بەیاننامەكەی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی گشتی، لەو ماوەیەدا وەرگرتنی مامەڵەی دەركردن و نوێکردنەوەى  پاسپۆرت لە سەرجەم  پارێزگاكانی عێراقدا جێبەجێ ناکرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP