پێدانى کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکارى بەسەردا دێت

- 12/11/2018 2:25:00 PM 77200 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا خشتەیەکى نوێى بۆ کارکردنى مۆلیدە ئەهلییەکان بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتى گشتی كاره‌بای سلێمانی ئەوەى خستۆتەڕوو کە لەمڕۆوە 11/12/2018 پێدانى کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان بە ماڵان گۆڕانکارى بەسەردا دێت.

بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، رۆژانە لە ٧ى بەیانى بۆ ٨ى بەیانى، هەروەها لە سەعات ٢ ى پاشنیوەڕۆ بۆ ١ شەو، کارەباى مۆلیدە دەدرێتە هاوڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتى گشتی كاره‌بای سلێمانی داواى له‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌کان کردووە پابەندى خشتەى پێدانى کارەبا بن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP