كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی ده‌ستیپێكرد

- 12/11/2018 11:31:00 AM 3888 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆبوونه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر بۆ تاوتوێکردنی چەندپرسێک ده‌ستیپێكرد.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی پارێزگای کەرکوک و کارنامەی کارکردنی پارتی و یەکێتی لە بەغدا تاوتوێ دەکرێن.

کۆبوونەوەکە لە ئاستی باڵادا بەڕێوەدەچێت و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکایەتی شاندی پارتی دەکات و کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری یەکێتی سەرۆکایەتی شاندی یەکێتی دەکات.

پێشتر فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌ خه‌ندان-ى راگەیاندبوو، شاندێكى پارتى دیموكراتى كوردستان لەگەڵ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ هه‌ولێر کۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت و یه‌كێتیش پێداگرى له‌ پشك و ویستى خۆى ده‌كات بۆ چوونه‌ نێو حكومه‌تى نوێ و سه‌رجه‌م پرسه‌كان و پشكى یه‌كێتیش له‌گه‌ڵ پارتى گفتوگۆیان له‌سه‌ر دەکرێت و دەمانەوێت رۆڵمان لە حکومەت هەبێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP