رێباز حەملان: مووچەی سێ مانگی 2018 پاشەکەوت ناکرێت

- 12/11/2018 10:41:00 AM 26466 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دابەشکردنی مووچە 30 رۆژجارێک دەدرێت و مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ پاشەکەوت ناکرێت.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مووچەی مانگەکانی10 و 11 و 12ی ساڵی 2018 پاشەکەوت ناکرێت و بەردەوام دەبین لە پێدانی مووچە 30 رۆژجارێک.

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەنوسراوی فەرمی داوای ناردنی  پارەی سێ مانگی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانمان کردووە و بەهیواین لەمانگی یەکدا بگاتە دەستمان و بەرە بەرە پاشەکەوت و مووچەی فەرمانبەرانی لێبدرێت". 

وەزیری دارایی و ئابووری راشیگەیاند، مانگانە پێویستیان بە 150 ملیار دیناری دیکەیە بۆ نەهێشتنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP