کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

- 12/11/2018 10:39:00 AM 39977 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی كەشناسی، ئەمڕۆسێشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە پارێزگای سلێمانی لە کاتەکانی بەیانی تەم دەبێت و پاشان دەگۆرێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور.

هەروەها سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ باران بارینی تەواو، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بڕی بارانەکە زیاتر دەبێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP