بەپەلە

سەرجەم عەرەبانەکانی شەقامی سالم لە سلێمانی لابران

- 12/11/2018 10:28:00 AM 7564 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی رایگەیاند، سەرجەم عەرەبانەکانی شەقامی سالم لابران و دەشڵێت، هەرکەسێکیش دایبنێتەوە دەدرێتە دادگا. 

رزگار ئەحمەد، بەرپرسی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی بە خەندان-ی راگەیاند، ماوەی مانگێک دەبێت سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە هاوبەشی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی دیکە، دەستیان کردووە بە  رێکخستنەوەی تەواوی شار و ئەو هەڵمەتە هەموو شەقامە سەرەکییەکان و ناوەندی بازرگانانییەکان دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەو چوارچێوەیەشدا کە ئەو عەرە بانانەی بوونەتە ئەرک و ماندووبوون بۆ هاوڵاتیان پیادەڕۆ و شۆفێران ناشیرینکردنی سیمای شار و بەجۆرێک پاشماوەی خۆڵ و خاشاکەکانیان فڕی نادەن،  و پابەند نین بە ڕێنماییەکانی شارەوانی و هاتووچۆوە لەسەر شەقامی سالم لابراون".

بەرپرسی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی راشیگەیاند، هەرکەسێکیش عەرەبانەکان دابنێتەوە دەدرێتە دادگا. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP