دیندار زێباری: حکومەتی هەرێم بە بەردەومی هەوڵیداوە مافی کەمایەتییەکان بپارێزێت

- 12/11/2018 9:39:00 AM 581 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نیودەوڵەتییەکان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە مافی کەمایەتییەکان بپارێزێت و ئەو ئاشتی و پێکەوەژیانەی کە لە کوردستان هەیە سەلمێنەری ئەو راستییەن. 

دوێنێ دووشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی رێکخەری راسپاردە نیودەوڵەتییەکان سەردانی وەزەرەتی دەرەوەی فەڕەنسایان کردووە و لەگەڵ ئادریان پێنیللی، بەرپرسی کار وباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە فەڕەنسا کۆبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، دیندار زێباری، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە باسکردن لەسەر رەوشی عێراق بەتایبەتی پاش هاتنی چەکدارانی داعش و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دژ بە کەمایەتییە ئاینییەکان. 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان خستەسەر هەماهەنگی زیاتر لەنێوانیان و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی پێکەوە ژیان لە عێراق. 

رێکخەری راسپاردە نیودەوڵەتییەکان رایگەیاندووە، "حکومەتی هەرێم بە بەردەومی هەوڵیداوە مافی کەمایەتییەکان بپارێزێت و ئەو ئاشتی و پێکەوەژیانەی کە لە کوردستان هەیە، ئەو داتا و بەڵگانەی کە لەبەردەستدان سەلمێنەری ئەمەن". 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP