پۆلیسی راپەڕین: کەسێک دەستگیرکرا کە بەزۆر پارەی لە هاوڵاتیان سه‌ندووه‌

- 12/11/2018 9:32:00 AM 3312 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە "بە زۆر پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتووە".

راگه‌یاندنی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویکردەوە، "دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌ لایه‌ن هاوڵاتیان و به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ كامێرای چاودێری، هێزه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌ زۆر پاره‌ی له‌ خاوه‌ن ماركێته‌كان سه‌ندووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ده‌ستگیركردنی به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌ مادده‌ی 452 له‌ یاسایی سزادانی عێراقی تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ندكراوە و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانیناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا.

پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاندووە، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP