ماوەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکرایەوە

- 12/11/2018 9:25:00 AM 4027 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی بەردەوامى ئه‌و ته‌مومژه‌ی ئاسمانی پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه‌ که‌ بووە‌تە هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی بینین، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان درێژکراوەتەوە.

راگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، به‌هۆی بەردەوامى ئه‌و ته‌مومژه‌ی ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه‌ بووە‌تە هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی بینین و ڕاگرتنى گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌پێی ڕاپۆرتی نوسینگه‌ی که‌شناسی فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی کە بەرەبەیانى 2018/12/11 ئامادەیان کردووە‌ پێشبینی کراوه‌ ئه‌و ته‌مومژه‌ تا کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ بخایه‌نێت و پاشان گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.

شەوی رابردوو راگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاویکردەوە، گەشتە نێودەوڵەتییەکانی بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەوهۆی تەمەوە رادەگیردرێن، بەیانی ئەمڕۆش وادەی راگرتنەکە درێژکرایەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP