گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕاده‌گیرێت

- 12/10/2018 10:27:00 PM 11729 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

"به‌هۆی ئه‌و ته‌مومژه‌ی ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه‌" ،گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕاده‌گیرێت.

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بە راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی دەدات بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر.

لە راگەیەنراوەکەی فرۆکەخانەی سلێمانیدا هۆکاری راگرتنی گەشتەکانی بۆ هەبوونی "تەمومژێکی زۆر" دەگەڕێنێتەوە لە ئاسمانی سلێمانی و شارەکان دیکەی کوردستان.

"به‌هۆی ئه‌و ته‌مومژه‌ی ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه‌ که‌ بۆته‌ هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی بینین، گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌ی (١٢) کاتژمێر ڕاده‌گیرێت" ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە،

هەروەها نوسراویشە"به‌پێی ڕاپۆرتی نوسینگه‌ی که‌شناسی فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ پێشبینی بۆ کراوه‌ له‌ کاتژمێر (٨:٠٠ ) ئه‌مشه‌و تا کاتژمێر (‌٨:٠٠)ی به‌یانی ٢٠١٨/١٢/١١ بخایه‌نێت". 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP