پەڕلەمانی بەریتانیا دەنگدانی رێککەوتنی کۆتایی بۆ جیابونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا دواخست

- 12/10/2018 8:17:00 PM 4102 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

بڕیاربوو سبەینێ ١١/١٢/٢٠١٨ پەرلەمانی بەریتانیا دەنگدانی کۆتایی لەسەر رێکەوتنی کۆتایی بۆ جیابونەوەی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا ئەنجام بدات، ئەمرۆ بە بڕیاری تێڕێزا مەی ئەو دەنگدانە دواخرا.

هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا بە پێگەی هەفسپەتیان راگەیاندووە، دواخستنی ئەو دەنگدانە لەلایەن مەیەوە "بۆ رێگەگرتنە لە دروستبونی شێوانشێوی" لە سەرکردایەتی ئەو وڵاتەدا.

ئاماژەشیان بەوەداوە، ئەگەری ئەنجامدانی ریفراندۆم دووەم بۆ جیابونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە ئارادایە، ئەوەش لە کاتێکدایە رێکەوتی ٢٥ ی ئەیلولی ئەمساڵ پارتی کرێکارانی بەریتانیا بەزۆرینەی دەنگ سیاسەتێکی پەسەندکرد کە بژاردەی ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی نوێ دەھێنێتە ئاراوە ئەگەر تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، شکست بھێنێت لەوەی لەڕێگای پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە بگاتە ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەبارەی برێگزیت-ەوە. 

نارەزایەتییەکانی کابینەی حکومەتی بەریتانیا لە زیادبوندایە، دوای ئەوەی تێرێزا مەی ستراتیژی حکومەتەکەی بۆ وەزیر و بەرپرسە باڵاکانی کابینەکەی خستەڕوو،  بەزۆرینەی دەنگ پەسەندیانکرد، جۆنسۆن و دەڤیز رەخنەیان لە ستراتیژییەکە هەبووە بە تایبەت رێکخستنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی بەریتانیا لەگەڵ وڵاتانی  یەکێتی ئەوروپا دوای دەرچوونی لە یەکێتییەکە، لە لێکوتەی ئەو نارەزایەیانەشدا رێکەوتی ٧ی ئەیلولی ئەمساڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەستیلەکارکێشایەوە، بەهۆی نارەزایەتییەکانی لە چوونە دەرەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا.

جۆنسۆن لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا نوسیبوی " ئێمە بەراستی بەرەو دۆخێکی داگیرکراوی هەنگاو دەنێین، زۆر ئەستەمە بتوانین سودی ئابوری یاخود سیاسی لەو رێکخستنانە ببینین".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP