مشەخۆرێک زیاتر لە ٤٠ گرام مێشکی ژنێک "دەخوات" و دەیکوژێت

- 12/10/2018 7:24:00 PM 28975 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-ئاکام محەمەد

ژنێکی تەمەن 69 ساڵ لە ویلایەتی سیاتڵ-ی ئەمەریکا بەهۆی دروستبونی ئەمیبایەکی کوشندە لەناو کەوری لوتیدا ، ٤٥.٦ گرام لە مێشکی لەدەستدەدات و گیانلەدەست دەدات.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ژۆرناڵی نودەوڵەتی تایبەت بە نەخۆشیەکانی هەوکردن، کە دوای گیانلەدەستدانی ئەو ژنە ئەمەریکیەوە بڵاوکرایەوە، دروستبونی ئەو ئەمیبایە(مشەخۆر) بەهۆی پاککردنەوەی  کەوری( دەرچەی نێوان لوت و دەماغ) لوتیەوە بووە بە "ئاوی بەلوعە" و دواتر گەشەیکردووە و خانەکانی مێشکی خواردووە.

بەپێی میدیای ئەمەریکا، ئەو خانمە ساڵی رابردوو دوای هەوکردن لەناو دەرچەی لوتیدا سەردانی پزیشک دەکات، پزیشکەکەی ئامۆژگاری دەکات کە بە ئاوی "پزیشکی پاکژکراو" لوتی پاک بکاتەوە، بەڵام نەخۆشەکە بە ئاوی بەلوعە کەوری لوتی پاک دەکاتەوە بەو هۆیەشەوە مشەخۆرێکی تایبەت کە ناسراوە بە "ئەمیبای گۆشتخۆر" لەناو کەوری لوتیدا دروست دەبێت و زیاتر لە ٤٥ گرام لە مۆخی سەری دەخوات.

ئەمیبا لە ئاوە سازگار و سوێرەکاندا یان لە خاکدا دەژین، بەڵام ھەندێک جۆرەکانی وەک ئەمیبای سکچوون بەمشەخۆریی لەو ڕیخۆڵەی مرۆڤدا دەژین، نەخۆشییەکی کوشندە پەیدا دەکەن کە بە سکچوونی ئەمیبیی ناو دەبرێت.

ئەم ئەمیبایە لەڕێگەی خۆراک و ئاوی پیسەوە دەچنە لەشەوە، پاشان دەگوێزرێتەوە بۆ خوێن و جگەر و ئەندامەکانی دیکە، لەڕێگەی گەندەپێوە دەجووڵێن کە درێژبوونەوەی سایتۆپلازمن کاتێک ئیندۆپلازم بەشێکی ناوەوەی سایتۆپلازم پاڵ بە ئەکتۆپلازم یان چینی دەرەوەی دەنێت، پەیدا دەبێت، بەرەو پێشەوە درێژبوونەوەیەکی پەل ئاسا پێک دێنێت، ئەم شێوازی جووڵەیەیش بە جووڵەی ئەمیبیی ناودەبرێت، ھەروەھا ڕەگەپێیەکان(چەندەها جۆری ئەمیبا) گەندەپێ بۆ خۆراک وەرگرتن بەکاردەھێنن، کە بەگەندەپێیەکان گەمارۆی خۆراکەکە دەدەن و قووتی دەدەن لەڕێی کرداری ھاوردەی خانەییەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP