بەپەلە

دادگای دادی ئەوروپا: بەریتانیا دەتوانێت تاکلایەنە رێککەوتنی برێکسیت هەڵبوەشێنێتەوە

- 12/10/2018 1:25:00 PM 3974 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دادگای دادی ئەوروپا رایگەیاند، بەریتانیا مافی ئەوەی هەیە کە بە شێوەیەکی تاکلایەنە پڕۆسەی جیابوونەوە لە یەکێتیی ئەوروپا (برێکسیت) هەڵبوەشێنێتەوە.

دادگای دادی ئەوروپا، کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەریی یەکێتیی ئەورووپایە و ناوەندەکەی لە لۆکسەمبۆرگە ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاریدا، کە بەریتانیا دەتوانێت بە شێوەیەکی تاکلایەنانە پڕۆسەی جیابوونەوە لە یەکێتیی ئەورووپا (برێکسیت) هەڵبوەشێنێتەوە.

بڕیاری دادگای دادی ئەورووپا لەبارەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دوای ئەوە هات کە سکاڵا لە بارەی رێککەوتنامەی برێکسیت-ەوە تۆمارکرا کە بەریتانیا دەیەوێت تاکلایەنە هەڵیبوەشێنێتەوە.

دادگای دادی ئەوروپا ئاماژەی بەوەکردووە، "دادگا بڕیاریداوە کە ئەگەر بێت و وڵاتێکی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا نیازی خۆی بۆ جیابوونەوە بە کۆنسەی یەکێتییەکە رابگەیەنێت، ئەوا هەمان ئەو وڵاتە ئەندامە سەرپشکە لە وەی بە شێوەیەکی تاکلایەنە ئەم راگەیەندراوە هەڵبوەشێنێتەوە".

نیشانەکردن :

#به‌ریتانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP