سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانیکردن بەسەر بایدەمیر و بیرلیک دا سەپێندرا

- 12/10/2018 12:20:00 PM 3056 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دادگای باڵای تورکیا سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی ساڵێک و شەش مانگ بەسەر هەریەکە لە عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک پەرلەمانتاری پیشووی هەدەپە دا سەپاند.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندان داواکاری گشتی تورکیا سکاڵای دژی هەریەکە لە عەلی جان ئۆنلو، عایشە ئاجار باشاران و عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک پەرلەمانتارانى هەدەپە تۆمار کردووە، ئەمڕۆش دانیشتنی دادگاییکردنەکە لە دادگای سزاکانى شرناخ بەڕێوەچووە. 

لەدانیشتنەکەی دادگادا سزای زیندانیکردن بۆماوەی ساڵێک و شەش مانگ بەسەر هەریەکە لە عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک-دا سەپێندراوە.

هاوکات دادگا دۆسیەى پەرلەمانتاران ئۆلون و باشارانى لەو دانیشتە جیاکردەوە و دۆسیەکەیان رەوانەی دادگایەکى دیکە کردووە.

ئەو خۆپیشاندانەی کە پەرلەمانتارانی هەدەپە بەشدارییان تێداکردووە، لە ساڵی 2015دا ئەنجامدراوە، بۆ ئیدانەکردنەوەى قەدەغەی هاتووچۆ لە ناوچەى سووری ئامەد، کە لە ناوچەى کەربۆرانى مێردین و ناوچەکانى جزیر و سلۆپیى شرنەخ رێکخراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP