کەشناسی جیاوازی رێژەی باران بارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە

- 12/10/2018 11:32:00 AM 22176 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم جیاوازی نێوان رێژەی بارانی بارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردووی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، لە سەنتەرى پارێزگای دهۆک زۆرترین باران باریوە بە بەراوورد لەگەڵ سەنتەرى پارێزگاکانى دیکەی هەرێمدا کە بڕی 314.9 ملم بارانی زیاترە لە ساڵی رابردوو.

لە شاری هەولێر ساڵی رابردوو ٦٢،٧ ملم باران باریوە، ئەمساڵیش ٢٨٥،٧ باران باریوە، لە پارێزگای سلێمانیش ساڵی رابردوو ١١٦،١ ملم باران باریوە و ئەمساڵیش ٣٧٩،٥ ملم باران باریوە.

لە پارێزگای دهۆک ساڵی رابردوو ٥٥،٤ ملم باریوە و ئەمساڵیش ٣٧٠،٣ ملم باران باریوە، لە پارێزگای هەڵەبجەش ساڵی رابردوو ٦٣،٨ ملم باران باریوە، ئەمساڵیش ٣٣٥ ملم باریوە.

هەروەها لە کەرکوکیش کەمترین رێژە باران باریوە بەشێوەیەک ساڵی رابردوو ١٨،٧ ملم باریوە و ئەمساڵیش ٢٠٦،٤ ملم باران باریوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP